روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کێشە لە دابەشکردنی مووچە خانەنشینان لە چەند رۆژی رابردوو لە سلێمانی روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی هاتووە: “لە چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان، لە چەند بانکێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جیاکاری لە دابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوە، بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی بووە و بە هیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.
وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەو راگەیەندراوەدا راشیگەیاندووە: “دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو دەبێت، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە، جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لە خشتەکەدا نییە”.
دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی:
لە چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاکاری لەدابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوەو بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە.
1-ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بووەو بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2-دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکوو لە رابردوو پەیڕەوکراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لەخشتەکەدا نییە.