ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیای و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک باسیان لێوە دەکرێت و گفتوگۆ دەکرێن؛ تەوەرەی یەکەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای رێکخستنی کاری دڵنیاییی عێراق.

دڵخوازەكانتان