مەسرور بارزانی: ئەم تاوانانە دەبێت کۆتاییان پێ بێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیانلەدەستدانی کوڕێکی.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ئەم تاوانانە دەبێت کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی.

لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دڵخوازەكانتان