لیژنەیەکی هاوبەش دەربارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێک هاتووە

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەش دروست کراوە، کار بۆ ئەو مەبەستە دەکات، بۆیە ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات کە ئەمەش هەنگاوێکی باشە و هەمیشە کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سەیوان فەرەج، گوتی: ”لیژنەیەک پێک هاتووە بۆ ئەوەی دیراسەی دۆخی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی بزانرێت ژمارەیان چەندە و چەند پارەیان بۆ دامەزراندن پێویستە و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکانیان چۆن دەبێت.”

دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی: ”لیژنەیەکی هاوبەشە لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزاەرتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دامەزراندنیان بدرێت، بۆیە ئەو لیژنەیە کار بۆ دامەزراندنیان دەکات.”

فەرەج باسی لەوەش کرد: ”ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات هەمووان پێکەوە دامەزرێن، یاخود بە قۆناغ بێت، چونکە 35 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە ئەوەیان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێ دەدات، ئەمەش هەنگاوێکی باشە کە وانەبێژان بۆیان دەردەکەوێت کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی دامەزرێن.”

دڵخوازەكانتان