لیزا فەلەکەدین کاکەیی: هەر کەسێک لە کارە حکومییەکەی رازی نەبێت دەستلەکار دەکێشێتەوە بایکۆت ناکات

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەوانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، بەرپرسیاریەتی گەورەیان لەسەرشانە، لە هەموو وڵاتێک ئەگەر لایەنێک یان کەسێک لە کارە حکومییەکەی رازی نەبێت دەستلەکار دەکێشێتەوە و بایکۆت ناکات.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: “ماوەیەکە مەکینەیەکی ئیعلامی بۆ بەلاڕێدا بردنی بابەتەکان و چەواشەکاری خراوەتەگەڕ، ئەمە شتێکی نوێی نییە بەتایبەتی لە دوای بەهاری عەرەبی جۆرە مەکینەیەکی ئیعلامی لە هەرێمی کوردستان دروستکراوە، لە ئەگەری دروستبوونی هەر قەیرانێک ئەو مەکینەیە دەخرێتەگەڕ و هەموو بابەتەکان سێبەری بۆ دروست دەکرێت، لە شەڕی داعش لایەن هەبوو پشتیوانی لەو میدیایانە دەکرد کە بابەتەکانیان بەلاڕێدا دەبرد”.

گوتیشی: “ئەو کەسانەی بەمشێوەیە رەفتار دەکەن هیچ سودێکیان نییە لە دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد بە گشتی، دەتوانم بڵێم ئەوە گرووپێکن، دەیانەوێت بۆ هەر بابەتێک قەیرانێک دروستبکەن، لەکاتی شەڕی داعش کەناڵی راگەیاندن هەبوو هەواڵی چەواشەکارانەی دروست دەکرد و بە شەهیدەکانی پێشمەرگەی دەگوت “کوژراو”، هەندێک کەناڵی راگەیاندن هەبوون دەچوونە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دەبوونە چاوساغ بۆ داعش، هەروەها لە سەردەمی کۆرۆنا کاتێک حکومەت کەرەنتینی راگەیاند، هانی خەڵکیان دەدات بێنە سەرشەقام و دەیانگوت کۆرۆنا بوونی نییە، دەیانگوت حکومەت ناتوانێ مووچە بدات، خۆشبەختانە حکومەت نەک هەر مووچەی دەدا بەڵکو توانی قەرزەکانیشی بداتەوە”.

دڵخوازەكانتان