كونسوڵی گشتی ئوردون ، ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
كونسوڵی گشتی ئه‌رده‌ن له‌هه‌رێم، ده‌ڵێت: ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌و پێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیوه له‌ته‌واوی بواره‌كاندا.
ئه‌م وتانه‌ی كونسوڵی ئوردون له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه،
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فوئاد ئه‌لمجلی، كونسوڵی ئوردون
هیوای خواست ئه‌رده‌ن له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بێت و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی نیشاندا له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقوڵیه‌كان.
له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی ئوردون له‌كایه سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، وتیشی: دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌رده‌ن مێژوێكی درێژی هه‌یه و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشتر و فراوانتر بێت.