بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێن

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبوانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات: “لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبوانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبوانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکوومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرامبەر دەكرێن.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبوانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکوومەت، سوودمەند ببن.

دڵخوازەكانتان