سامان بەرزنجی : كارتی وەرگرتنی ڤاکسین كه‌ دەدرێت بە هاووڵاتییان کارتێکی پشتڕاستکراوە نییە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ئازادی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:”  کابینەی نۆیەم بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، بڕی 2 ملیار و 154 ملیۆن دینار بۆ بنیاتنانەوە و فراوانکردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی ئازادی تەرخانکرد.

ده‌شڵێت:” هەوڵدەدەین لە داهاتووشدا چەندین پسپۆڕ و کەسانی شارەزا، هەروەها ئامێر و پێداویستی دیکەش بۆ بنکەکە دابین بکەین.

سەبارەت بە کارتی ڤاکسین سامان بەرزنجی ئاشکرای دەکات، ئەو کارتەی لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسین دەدرێت بە هاووڵاتییان کارتێکی پشتڕاستکراوە نییە،  بەڵکوو تەنها بۆ دیاریکردنی ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینەکانە، تەنها کارتی ئەلیکترۆنی ڤاکسین کارتێکی متمانە پێکراو و باوەڕپێکراوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

گوتیشی، کۆمەڵێک کەس لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراون بە تۆمەتی ساختەکردنی کارتی ڤاکسینەوە، هەر کەسێک هەوڵی کارێکی لەم شێوەیە بدات ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسایی دەبێتەوە.

دڵخوازەكانتان