ئەمشەو مانگێكی دەستكرد دەكەوێتە خوارەوە و ئەگەری بەریەككەوتنی لەگەڵ مرۆڤ كەمە.

ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرای كردووە، ئەمشەو مانگێكی دەستكرد دەكەوێتە خوارەوە و ئەگەری بەریەككەوتنی لەگەڵ مرۆڤ كەمە

بەپێی زانیاریی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كاتژمێر 9 و 30 خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەولێر، مانگی دەستكردی (ڕیسی)ی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كە كێشەكەی 300 كیلۆگرامە، دەكەوێتە خوارەوە و شوێنی كەوتنەخوارەوەكەشی دیار نییە.

بەرپرسانی ناسا ئاماژەیان بەوە داوە، زۆربەی بەشەكانی ئەو مانگە دەستكردە لەنێو بەرگی هەوادا دەسووتێن، بەڵام چەند پارچەیەكیشی لێ دەكەوێتە سەر زەوی.

ڕوونیش كراوەتەوە، كە ئەگەری بەریەككەوتنی پاشماوەكانی مانگە دەستكردەكە لەگەڵ مرۆڤ كەمە.

ساڵی 2002 مانگی دەستکردی (ڕیسی) بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن ئاژانسی ناساوە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا، بەڵام لە ساڵی 2018وە، بەهۆی نەمانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسەکە، لەژێر كۆنترۆڵدا نەمابوو.

دڵخوازەكانتان