پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چوارشەمبا سۆر

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی(چوارشەمبا سۆر)، سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە میر و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەم جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.

لەم بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی گیانی پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و ئایینزایی و نەتەوەییەکانی کوردستان و، دڵنیایی دەدەین لە پاراستنی بەها کولتوورییەکانمان و بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەردەوامی ئەو زەمینە پڕشانازییەی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و لێبوردەییەی، کە لە نێو گەلەکەمان و کوردستاندا هەیە.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانیی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە و، چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی شنگال بەتایبەتی و ئەو ناوچە و شوێنانەی دەوروبەری بە گشتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی بۆ دانیشتوانەکەی، بە ئەرکی لە پێشینەی خۆمان دەزانین. جارێکی دیکە جەژنی (چوارشەمبا سۆر)، سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ هەمووان دەخوازین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٩ـی٤ـی٢٠٢٣

دڵخوازەكانتان