وەزارەتی بازرگانی عێراق: چوار ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا بە بازاڕ دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، نزیکەی چوار ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا بە بازاڕ دەکرێت، هەروەها کۆگای خۆراک بەشی سێ مانگی داهاتوو دەکات.

ستار جابری بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، وەزارەتەکەیان بە پەرۆشەوە کار دەکات تاوەکو پارێزگاری لە یەدەگی ستراتیژی گەنم بکات.

روونیشیکردەوە، بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ نزیکەی چوار ملیۆن تۆنە، سەرەڕای ئەوەش شەش کەشتی دانەوێڵە گەیشتوونەتە بەندەرەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەکەیان دوو بەشە خۆراکی دابەشکردووە، ئێستاش کاردەکەن بەشی سێیەم دابەش بکەن و یەدەگێکی بەهێزی خۆراک بۆ سێ مانگی داهاتوو هەیە.

دڵخوازەكانتان