دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌ و موچه‌ی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ دابه‌شده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌: سبەی چوارشەممە 29/9/2021، مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكات.

سبەی مووچەی هەریەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەمان رۆژ، مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان دابەش دەكرێت.

لە رۆژی شەممە 25/9/2021ەوە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی 2021 دەستی پێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی هەرێمی كوردستان مووچەیان پێ دراوە.

دابه‌شكردنی موچه‌ به‌بێ لێبڕینه‌، حكومه‌تی عێراق مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت ، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ داهاتی ناوخۆ و خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێدابه‌شده‌كات

دڵخوازەكانتان