ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کۆبونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی سووریا و هەموو لایەنەکانی دیکە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی وڵاتەکە.

ئەمرۆ سێشەممە، 19ی نیسان 2023، ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “پێویستیە بگەین بە چارەسەرێکی دیموکراسی کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا تێیدا بەشداربن، لە رێگەی باوەڕەوە بە داننان بە مافە رەواکانی هەموو پێکهاتەکان و نەتەوەکان”.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نەبوونی سیاسەتی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی و لەدەستدانی دانپێدانان بە تایبەتمەندی و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا “بنەمای قەیرانی سوریایە”.

لە راگەیەندرەوەکەدا، جەختکراوەتەوە، لەسەر پێویستی “پاراستنی مافە دەستەجەمعییەکانی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بەها و میکانیزمە دیموکراسیەکان و دامەزراندنی سیستەمێکی ئیداری سیاسیی دیموکراتی و فرەیی و لامەرکەزی کە مافی هەمووان بەبێ جیاوازی بپارێزێت”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەروەت و سامانە ئابوورییەکانی ئێستا، دەبێت بە دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکانی سووریادا دابەش بکرێت.

ئیدارەی خۆسەر راشیگەیاندووە، “ئەو سەرچاوانەی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەیە، وەک، نەوت و گاز و بەروبوومی کشتوکاڵی، موڵکی هەموو گەلی سووریایە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی هاوبەشکردنی ئەو سەرچاوانە دەکەینەوە لە رێگەی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا کە دەست کوردستان24 کەوتووە، ئیدارەی خۆسەر داوای کردووە دەروازەی سنووری “تەل کۆچەر” و دەروازەکانی تر بکرێتەوە، بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی دانیشتوان و گەیاندنی بە هەموو ناوچەکان.

دڵخوازەكانتان