شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق: چەکدارێکی داعشمان لە سلێمانى دەستگیر کرد

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق رایگەیاند، لە دواى 10 مانگ لە چاودێریکردنى، چەکدارێکی داعشیان لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە، کە تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە چەندین شارى عێراق.

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق ئاماژەی بە کات و شوێنی وردی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەى رێکخراوى داعش لە سلێمانى نەداوە، بەڵام  بە “گرنگ” ناوى بردووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی شانەکە، چەکدارەکەی داعش تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە چەندین هێرش لە قەزاى سامەرا و باکوورى بەغدا. ئاشکراشی کردووە ئەو ئەندامەى داعش لەدواى 10 مانگ لە چاودێریکردن بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دەزگاى دژەتیرۆرى سلێمانى لەو شارە دەستگیر کراوە.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى ناوى دەستگیرکراوەکەى ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەى بەوەشداوە کە سەرەتا لە “فیرقەى زات سەوارى” سەر بە رێکخراوى داعش کاری کردووە، دواتر چووەتە سنووری “ویلایەتى کەرکووک”ـی رێکخراوەکە.

دڵخوازەكانتان