وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکات و رایدەگەیەنێت کار بە رێنماییەکانی پێشووتر ناکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی هاوردەکراو دەبێت ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێت، شاسی بڕاوە نەبێت، توکمەیی دەرگا یان سەقفی بڕاوە نەبێت، گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ىڕوانامەی COC لەو وڵاتەی لێوەی هاوردەکراوە بۆ کرابێت.

لە کۆتایی نوسراوەکەشدا جەختلەوەکراوەتەوە، لەدوای دەرچوونی ئەم رێنماییانەوە کار بە هیچ رێنماییەکی دیکە ناکرێت.

دڵخوازەكانتان