لەسودان ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی بەردەوامی هەیە و ژمارەی كوژراوان لە هەڵكشاندایە
ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەرفراوان لە خەرتومی پایتەختی سودان و شارەکانی دیکە لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان و سوپای سودان کە لیوا عەبدولفەتاح ئال سەرۆکایەتیی دەكات بەردەوامی هەیە
لە دوای ڕووخانی حکومەتی سودانەوە ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالیی حكومڕانی ئەو وڵاتە دەكات
گرژیەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە، هەر لایەنێکیش پێگەی سەربازی خۆی لە پایتەخت بەهێزتر کردووە
ناكۆكیەكانی ئەو دوو بەرەیە لەسودان ، لەسەر خشتەی کاتی گواستنەوەی دەسەڵاتە بۆ حوکمی مەدەنی بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو واژۆ کرا.
هەروەها خالێكی تری ناكۆكی نێوان ئەو دوو هێزە یەکخستنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا یە لە سوپای سودان و کێ سەرکردایەتی ئەو دامەزراوە سەربازییە دەکات کە لە ئەنجامی یەکگرتنی ئەو دوو هێزەدا دێتە ئاراوە.
لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی عومەر بەشیر، لە کودەتایەکی سەربازیدا لە ساڵی 2019، دوای چەند مانگێک لە ناڕەزایەتی جەماوەری، ئەنجومەنی سەربازی ئینتقالی پێکهێنرا هەموو ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە ئینتیقالیە ئەندامی دامەزراوە سەربازییەكانی ئەو وڵاتەن