زانیاریی نوێ لەبارەی پشووی جەژن
بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی دەبێت كە سێ ڕۆژیان بە بۆنەی جەژنەوە دەبێت.
بەپێی ڕۆژمێرەکە، ڕۆژی چوارشەممە 19ی نیسان، سەری ساڵی ئێزدییەکانە (جەژنی چوارشەممەی سوور) بەم بۆنەیەوە بە بڕیارێک ساڵانە لە هەموو دامودەزگاکانی حكوومەت پشووی فەرمییە.
هەر بەپێی ڕۆژژمێرەکە ڕۆژانی 22 و 23 بۆ 24ی نیسان، کە دەکاتە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پشووی فەرمین.
کۆمەڵەی فەلەکناسیی سعوودیە ئاماژەیشی بەوە داوە: ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 20/4/2023، دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینیش 21/4/2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت”.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕاگەیاند: “سبەی لە هەموو قوتابخانە و ناوەندەكانی پەروەردە پشووە و پشووی جەژنیش ئەوە پەیوەندی بە ڕاگەیاندراوی حكوومەت دەبێت و ئێمەش پابەندی ئەو ڕۆژانەین كە ڕادەگەیەندرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر پێنجشەممە پشووی فەرمی نەبێت ئەوە دەوامی قوتابخانە و پەروەردەكان ئاسایی دەبێت و گوتیشی: “لە قوتابخانەكان پرۆگرام تەواو كرابێت، یان نا، ئەگەر پشووی فەرمی نەبێت ئەوە دەوام ئاسایی دەبێت.”
حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەیشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە.”