سەرۆكی هەرێم : باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تی شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتيوانيى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی خۆشناوەتی لە پەیامێکدا دەڵێ، ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، يادى 36 ساڵه‌ى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى پێشووى عێراق ده‌كه‌ينه‌وه، كه كردييه ده‌سپێكى تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى خه‌ڵكى سڤيلى كوردستان، ئه‌ويش تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاك و سروشتى جوانى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تييه.
دەقی په‌يامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه:
ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، يادى 36 ساڵه‌ى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى پێشووى عێراق ده‌كه‌ينه‌وه كه كردييه ده‌سپێكى تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى خه‌ڵكى سڤيلى كوردستان، ئه‌ويش تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاك و سروشتى جوانى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تييه.
به‌وپه‌ڕى رێز و شكۆوه يادى شه‌هيدانى نه‌مرى ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. سڵاو و ڕێز بۆ به‌ركه‌وته و قوربانييانى ئه‌و كاره‌ساته ده‌نێرين كه ئه‌وسا ڕژێم ڕێگه‌ى نه‌دا تيماريش بكرێن و له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان ناچار بوون به‌رگه‌ى ئازار و مه‌ينه‌تييه‌كى گه‌وره بگرن.
باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى به‌گشتى، هه‌ميشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداريى ڕژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتيوانيى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون، بۆيه وه‌ك زۆر جارى ديكه، به‌هارى ساڵى 1987 ديسان كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوى ڕه‌شى ڕژێم و كيمياباران كران.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له بايه‌خ و گرنگيپێدانى زياتر و خزمه‌تكردنى باشترى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، ده‌كه‌ينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/16