دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچارهكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك تاوتوێ دەكرێت
ئەمڕۆ ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هەرێمی کوردستان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچارهكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك تاوتوێ دەکەن.
سه‌عات 10ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/4/2023 له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و نوێنه‌رانی گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێگه‌چاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك و هاورده‌كردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌ی دۆستی ژینگه تاوتوێ دەکرێت.