لیستی چوار مانگی دەرماڵەكە لە گەنجینەكانی وەزارەتی داراییە و گەشبینین خەرج دەكرێت.”

د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگەیاند: “بۆ دەرماڵەی قوتابییان، ئێمە لیستی پارەی چوار مانگمان بۆ گەنجینەكانی وەزارەتی دارایی ناردوووە و چاوەڕوانی خەرجكردن دەكەین.”

ئاماژەی بەوەش دا، لیستی ناوەكانی مانگەكانی 9 و 10 و 11 و 12ی ساڵی 2022 نێدراوە بۆ گەنجینە، گوتیشی: “وەزارەتی دارایی لایەنی جێبەجێكردنی خەرجكردنی پارەیە و ئەوەی لەسەر ئێمە بووە كردوومانە و چاوەڕوانی فەرمانی خەرجكردن دەكەین.”

کامەران یونس گەشبینە و دڵنیایی دەداتە قوتابییان، كە شایستەی دارایی خۆیان پێ دەدرێ، گوتیشی: “گەشبینین و دڵنیایین دەرماڵەی قوتابییان خەرج دەكرێت، چونكە بڕیارەكە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەرچووە.”

دەرماڵەی قوتابییانی ناو شار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین گوتیشی: “تەنیا ئەو چوار مانگە نییە، بەڵكوو پارەكە لە مانگی 9ی ساڵی 2022 بۆ ئێستایە و هەموویان پێ دەدرێت، وەزیری خوێندی باڵاش ئەوەی بۆ قوتابییان دووپات كردووەتەوە، پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.”

روونیشی كردەوە، هەركات وەزارەتی دارایی پارەكەی خەرج كرد، پارەكە دابەشی سەر قوتابییان دەكرێت.

لەو بڕیارەی حكوومەتدا مانگانه‌ زیاتر له‌ 113 هه‌زار قوتابیی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تەواوی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

دڵخوازەكانتان