ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن بزانە

شارەزایەکی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی خستووەتەڕوو، لە یەکەم ڕۆژی جەژن حاڵەتێکی ناسەقامگیری لاواز دەبێت و ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئەگەری بارانبارین نییە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە خستووەتەڕوو، کە پێشبینی دەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت،  ڕایگەیاند: بەگشتیی لە ڕۆژی ھەینی 21ـی 04ـی 2023 حاڵەتێکی ناسەقامگیری لاوازمان دەبێت کە خۆی دەبینێتەوە لە چڕبوونەوەی کەڵەکەھەور بۆ ھەورەتریشقە و تاوەباران، لە ناوچەی جیاجیادا تاوەبارانەکان بەگشتیی کورتخایەن دەبێت و ھەموو ناوچەیەک ناگرێتەوە، ڕێژەی بارانیش لەنێوان نمەباران تاوەکو 10 ملیممەتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بەگشتیی لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژندا پێشبینی دەکەین کەش لە تەواوی ناوچەکان سەقامگیر بێت و ئەگەری بارانبارین نابێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا کەمێک نزم دەبێتەوە و کەش فێنک دەبێت.

دڵخوازەكانتان