ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینی شارستانی و دوو وەزارەت دابەشدەكرێت

رۆژی 5-4-2023  وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە. 
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی4ی2023، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.
هەروەها رۆژی دووشەممە17ی4ی2023، مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا و رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.
هەر لە خشتەكەدا هاتووە كە لە ڕێكەوتی  2023/4/20 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار كۆتایی دێت.

دڵخوازەكانتان