لە مانگی رەمەزاندا نزیکەی 20 ملیۆن کەس سەردانی مزگەوتی حەرامیان کردووە

لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە نزیکەی 20 ملیۆن کەس سەردانی مزگەوتی حەرامیان لە شاری مەککە کردووە، بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

سەرۆکایەتی گشتی بۆ کاروباری مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوی لە سعوودیە رایگەیاند، ئەوانەی سەفەری عومرەیان کردووە لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا رۆژی سێشەممە، 19 ملیۆن و 608 هەزار و 573 نوێژخوێن وعومرەکار بووە، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە مانگی رەمەزاندا، بە حاجیان و نوێژخوێنان و سەردانیکەران.

رۆژی سێشەممە، 12ی نیسان 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە بەسەرپەرشتی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی هەوڵەکانیان بە ئامانجی ئاسانکاری زیاتر بۆ زیارەتکاران ئەنجامدانی پەرستنەکانیان بە ئاسوودەیی و دڵنیاییەوە خستەڕوو.

سەرۆکایەتی کاروباری دوو مزگەوتەکەی سعوودیە دەڵێت: لەگەڵ هاتنی دە رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان، هەوڵە رێکخراوەیی و کادیرە مرۆییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی بازرگانی و خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی قەرەباڵغی مرۆیی، بەکارهێنانی خۆبەخشەکان بۆ خزمەتکردنی ئەوانەی دێن و باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەن.

دڵخوازەكانتان