دادگا بریاری دا به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای دانا گاز

کۆمپانیای دانەگاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند:” له‌ دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی داوایه‌كی یاسای بدووه‌ته‌وه‌ کە کۆمپانیای کرێنسێنتی هاوبەشی لە دژی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران لە ساڵی 2009دا تۆماریکرد.

کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم کە هاوبەشی کۆمپانیای دانەگازە، لە ساڵی 2005دا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران گرێبەستێکی بۆ ماوەی 25 ساڵ واژۆکرد بۆ گواستنەوەی گازی سرووشتیی ئێران بۆ ئیمارات، بەڵام کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران هیچکات گازی سرووشتیی بۆ کۆمپانیای کرێسێنت دابین نەکرد.

بەپێی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی، کۆمپانیای دانەگاز بە بڕی 607 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە.

کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە کە وەرگرتنی 607 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبووی کۆمپانیاکە بە شێوازێکی بەرچاو رەوشی دارایی کۆمپانیاکە بەهێز دەکات.

دڵخوازەكانتان