لە پارێزگای دهۆك پرۆسەی ئەلیكترۆنی پسولەی خۆراك دەستی پێكرد

ئەمڕۆ وەکوو دووەم پارێزگای عێراق لە پارێزگای دهۆک پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستی پێ کرد.

ماجد سه‌ید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”دڵخۆشین کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی پسۆلەی خۆراک (پسوولەی دیجیتاڵی) ڕاگەیەندرا، ئەم پرۆسەیە گۆڕانێکی گەورە لەو کەرتەدا پێک دێنێت و، هەرچییەکی بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە پێویست بێت ئێمە وەکوو کارگێڕیی پارێزگای دهۆک ئامادەین جێبەجێی بکەین.”

پارێزگای نەجەف وەک یەکەم پارێزگای عێراق و لە پارێزگای دهۆکیش وەک دووەم پارێزگا پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستی پێ کرد.

دڵخوازەكانتان