مه‌سرور بارزانی پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات
له‌باره‌ی دۆخی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دوای شه‌پۆله به‌هێزه‌كه‌ی بارانبارین، مه‌سرور بارزانی، په‌یوه‌ندی به پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.
مه‌سرور بارزانی، پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەری نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە.