بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کەم كردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4/2023، لە ڕاگەیاندراوێکی بانکی ناوهندیی عێراقدا ، هاتووە: ”157 ملیۆن و564هەزار دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە.”
ئاماژە بەوەش کراوە کە لەو بڕەی خراوەتە ڕوو، 114 ملیۆن و 164 هەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 43 ملیۆن 400 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاشە.
نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیەی حهواڵه دهکرێ بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات، بە هەزار و 305 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 310 دینارە.
دوو ڕۆژە بانکی ناوەندی خستە ڕووی دۆلاری بۆ خوار 200ملیۆن دۆلار کەم کردووەتەوە، لە کاتێکدا، لەسەرەتای هەفتەدا 282 ملیۆن دۆلاری خستبووە ڕوو.
ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دینارە، لە كاتێكدا لەسەرەتای هەفتەدا 100دۆلار بە 142 هەزار دینار بوو.