دەرگای وەرگرتنی سیڤی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دادەخرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/4/2023 دەرگای وەرگرتنی سیڤی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دادەخرێت.

ڕۆژی 5/4/2023 دەرگای وەرگرتنی سیڤی بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران کرایەوە و ئەمڕۆ 12/4/2023 مۆڵەتی پێشکەشکردنی سیڤی دادەخرێت.

’15 کەس تا ئێستا ناویان پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا دوو کورسیی ئەنجوومەنەکە چۆڵن.”

ئەو دوو کورسییەی لە ئەنجوومەنی کۆمسیاران چۆڵن، یەکیان لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەوەی دیکەیان لە پشکی پێکهاتەی تورکمانە، بەپێی ڕێککەوتنەکانیش لایەنەکان دەتوانن ئەندامەکانیان بگۆڕن.

دڵخوازەكانتان