سەرۆكی تایوان مانۆڕە سەربازیەكانی چین بە نابەرپرسیارانە ناو دەبات
سەرۆكی “تایوان تسای ئینج وین” وتی مانۆڕەسەربایزیەكانی چین ئەبێت بەهۆی نا سەقامگیری لە تایوان و ناوچەكەدا ، هەروەها وتی: ئەو كارێكی نا بەرپرسیارانەی دەوڵەتێكی گەورەیە.
ئەو لێداوانەش دوای ئەوە هات كە چین كۆتایی هێنا بەمانۆڕەسەربازیەكانی لە كەنارە ئاویەكانی تایوان.
سەرۆكی تایوان لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبوكی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، من نوێنەری وڵاتەكەم دەكەم لە جیهاند دەشڵێت:” سەردانی كردنم بۆ ئەمەریكا شتێكی نۆێ نیە و لەگەڵ چاوەروانیەكانی گەلی تایوان دەگونجێت.
لە ڕۆژی شەممەی رابردوەوە چین دەستی كرد بە ئەنجامدانی مانۆڕێكی سەربازی لەنزیك كەنارە ئاویەكانی تایوان
ئەوەش دوای گەڕانەوەی سەرۆكی تایوان لە ئەمەریكا و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران “كیفن مكارسی”
چین پێشتر هۆشداری دابوو بە ئەمەریكا كە ڕێگە بەسەردانی سەرۆك تسای نەدەن و كۆبونەوەی لەگەڵ نەكەن .
سەرچاوە .. رۆیتەرز