گوژمەی 700 ملیۆن دینار لە قەزای كفری پرۆژە جێبەجێدەكرێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیەكی قیرتاوكردن بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەكات.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان، دەڵێت : ”لە سنووری قەزای كفری پرۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەی كفری-كارێز کە نزیكەی دوو كیلۆمەترە جێبەجێ دەكرێت.”

گوتیشی: ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەی كەلار-كفری دەكرێت و ئێمە وەكوو گۆڕانكارییەك خستومانەتە ئەو شوێنەش و بە 700 ملیۆن دینار ئەو پرۆژەیەی سنووری كفری جێبەجێ دەکرێت و كۆی گشتیی پرۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەی نێوان كەلار و كفری 44 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.

دڵخوازەكانتان