وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم : نزیك ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی كه 23 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین
تائێستا هیچ هاوبه‌شێكی كاره‌با له‌به‌ر پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌با كاره‌با كه‌ی نه‌بڕاوه
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سلێمانیدا كه ئه‌رسه‌لان جاف پێشكه‌شی ده‌كات ده‌ڵێت : وه‌زیری كاره‌با پێڕاگه‌یاندوین كه نابێت هیچ كێشه‌یه‌ك له سیستمی كاره‌با دا ڕووبدات و هاونیشتمانیان نه‌یزانن بۆ ئه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با كاره‌با بگه‌یه‌نێته هاونیشتمانیان و ئاگاداریش بن كه بۆچی وه‌ك پێویست كاره‌با یان بۆ دابین ناكرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت:” له‌دوای 20 مانگه‌وه پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیون ، هۆكارێك بووه بۆ زیاد بونی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ، وتیشی ئێستا ، توانای به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با 3هه‌زاو 800 مێگاواتی تێپه‌ڕاندووه ، وه خه‌ریكه نزیكهبینهوه له‌وه‌ی كه 23 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.
ئێستا ، توانای به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با 3هه‌زاو 800 مێگاواتی تێپه‌ڕاندووه ، وه خه‌ریكه نزیكهبینهوه له‌وه‌ی كه 23 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن
ئومێد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:” كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌م بونه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با له وه‌رزی زستاندا ئه‌وه‌یه كه له زستاندا وزه‌ی كاره‌با به‌دیل و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئامێره‌كانی گه‌رم كردنه‌وه‌ن ، كه ئه‌مه له‌هیچ وڵاتیكدا وانیه، كاره‌با نابێت به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی گه‌رم كردنه‌وه ، له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا نه‌بێت ئه‌ویش ده‌بێت به به‌نرخی خۆی و به‌پێی توانای وه‌زاره‌تی كاره‌با بێت، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه فشار له‌سه‌ر كاره‌با دروست نه‌كات .”
سه‌باره‌ت به توانای مرۆیی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌بای هه‌رێم و پێشكه‌شنه‌كردنی ئه‌و سێكته‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت :” وەزارەتی کارەبا به پۆلیسی كاره‌باشه‌وه نزیكه 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌ڵام به فه‌رمی ئه‌وه‌ی كه له‌نێو وه‌زاره‌تی كاره‌بادایه 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره كه بریتین له‌پسپۆڕی جۆرا و جۆر ، وتیشی:” به هۆی خانه‌نشین بونی به‌شێك لهكارمهندهكانمانهوه تائێستا ئه‌و پله وه‌زیفیانه قهرهبونهبووهتهوه ، چونكه دامه‌زراندن نه‌بووه.”
وەزارەتی کارەبا به پۆلیسی كاره‌باشه‌وه نزیكه 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌ڵام به فه‌رمی ئه‌وه‌ی كه له‌نێو وه‌زاره‌تی كاره‌بادایه 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كارده‌كه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زه‌ره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت :” تێنه‌گه‌شتی هه‌ڵه هه‌یه له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانه‌وه ، پێدانی پرۆسه‌كه به‌گشتی به كه‌رتی تایبه‌ت نیه ، به‌ڵكو به‌شداری پێكردنی كه‌رتی تایبه‌ته له یاسای ده‌وڵه‌تداریدا وه‌زاره‌ت نادرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت ، ته‌نانه‌ت كه‌رتی دابهشكردنشمان نه‌داوه به‌ڵكو هاوبه‌شیمان پێكردووهن ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌كارده‌هێنرێت له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌بێت له سه‌دا 70 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كارهبابن .
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی لەکەرتی تایبەت کاردەکەن لەسێکتەری کارەبا دا ده‌بێت له سه‌دا 70 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كارهبابن
ده‌شڵێت:” كه‌رتی تایبه‌ت ته‌نها له ئیشپێكردن و چاكسازی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتدا به‌شداری ده‌كه‌ن، كه‌رتی تایبه‌ت خاوه‌نی بڕیان نین له پێدانی كاره‌با و نرخی كاره‌بادا.
ئومێد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت :” له‌حاڵه‌تی پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت كاره‌با ببڕێت، به‌ڵام به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ركه‌سێك دوو خول پاره‌ی كاره‌با نه‌دات له‌رێگه‌ی كۆنترۆڵی سیستمی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه كاره‌باكه‌ی ده‌بڕێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره كاری پێنه‌كراوه و حكومه‌تی هه‌رێم موراعاتی بارودۆخی ئابوری كوردستانی كردووه و هیچ هاوبه‌شێكی كاره‌با له‌به‌ر پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌با كاره‌با كه‌ی نه‌بڕاوه.
وته‌بێژی كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت:” كابینه‌ی نۆیه‌م پشتیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه و پلان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه كاره‌با ببێته 24 كاتژمێری و جێگیر بێت.
كابینه‌ی نۆیه‌م پشتیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه و پلان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه كاره‌با ببێته 24 كاتژمێری و جێگیر بێت.
سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با وته‌بێژی كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت :” ئه‌و پێوه‌ره به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانی تێسدا ڕۆشتووه ، ئه‌و كێشنهی كه هه‌بوو چاره‌سه‌ر بووه به‌ڵام دیسان كێشه‌ی ته‌كنیكیمان بۆ دروستبووه و ئه‌وه شتێكی سروشتیه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ، كه 40 ئه‌مێر بۆ 90 ئه‌مپێر دابینكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه دابینكرێت .