لە گەرمیان بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای گەرمیانەوە پرۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 4ی 2023، ئالان ئەركان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان، ڕاگەیاند: بەهۆی كۆنیی تۆڕی كارەبای گوندی شۆراوەی سەر بە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تۆڕی كارەباكەیان بۆ نۆژەن دەكرێتەوە.

گوتیشی: ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ڕێژەی 8%ی داهاتی كارەبا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای كەلارەوە دەكرێت.

دڵخوازەكانتان