وەزیری کاروباری شەهیدان: واژۆکردنى ئەم رێکكەوتنە دەبێتە بناغەیەک بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تریش

وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان  گوتی: ”هەر لە سەرەتاوە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەرنامە و دیدگای وابوو، كە بە هەماهەنگى و پێکەوە کار بکەین، بۆ ئەوەى بە شەفافییانە مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجیدا بکرێت، لەپێناو فەراهەمکردنى خۆشگوزەرانى بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان،

گوتیشی: ”دوابەدواى گفتوگۆیەکى چڕ و پڕ و دڕێژخایەن لەنێوان شاندى دانوستانکاری هەرێمی كوردستان و عێراق، سەرەنجام هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن، کە لەسەر بنەماى سیاسى و دەستوورى واژۆ کرا، بۆ ئەوەى لە بەرژەوەندیى سەرجەم گەلانى عێراقدا بێت بێ جیاوازى،

دەڵێت :”  ئەم رێکكەوتنە دەبێـتە مایەى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و بەشداریکردنى زیاترمان لە سەقامگیریى سیاسى و یاسایى و دارایى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، كە بێ گومان گەشەى ئابووریى زیاتر بەخۆوە دەبینێت.“

وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سەبارەت بە رێككەوتنەكە راشیگه‌یاند: ”واژۆکردنى ئەم رێکكەوتنە دەبێتە بناغەیەک بۆ پەسەندکردن و بە یاساییکردنى بودجە و نەوت و غاز، ئەوەى گرنگە پێوستە کوتلە کوردستانییەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ و پەلە بکەن لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، كە ئەم ڕێکكەوتنە وەک خۆى پەسەند بکرێت.“

دڵخوازەكانتان