گەشتی ئاسمانی هێڵەکانی ئەڵمانیا بۆ سلێمانی راگیران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/4/2023، هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، نووسینگه‌كانی گه‌شتیاریی و فڕۆكه‌وانییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه.
هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، هۆكاری راگرتنی گه‌شته‌كانیشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌ووه‌ته‌وه، گوایه توركیا رێگه نادات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌شتكردن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌كار بهێندرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشتر رایگه‌یاند بوو، به‌هۆی زیادبوونی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی، چیدی رێگه به گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نادات و ئاشكرشی كرد بوو، كه له‌وباره‌یه‌وه له داهاتوو هه‌نگاو و رێككاری دیكه‌ش ده‌گرنه به‌ر.