سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکات و رایگەیاند: مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم-م بیست. خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو”.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان