بەهای نەوت بەرەبەیانیی دابەزی، نرخی نەوتی برێنت گەڕایەوە خوارووی 85 دۆلار

ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە بڕی 83 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 80 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا 3 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، کە نزیکەی 1.5 ملیۆن بەرمیل زیاترە لە ئاستی پێشبینییەکان. قەبارەی بەنزین و بەرهەمە نەوییەکانیش بەهەمان شێواز دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیوە.

دڵخوازەكانتان