پارەی مانگی شوباتی رابردووی وانەبێژان دەدرێت و لە زۆربەی پەروەردەکان دابەش دەكرێت.”

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند: “ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت و لە زۆربەی پەروەردەکان دابەش دەكرێت.”

ئەمڕۆ لە پەروەردەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، پەروەردەی ئاکرێ و پەروەردەی بەردەڕەش، پەروەردەی سێمێل، پەروەردەی شێخان و پەروەردەی ئامێدی، پەروەردەی تلکێف و چەند پەروەردەیەکی دیکە مووچەی مانگی دوو دەدرێ. ”

بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ئاماژەی بەوەش دا، هەفتەی داهاتوو لە دووشەممەوە، لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری هەولێر و سلێمانی پارەی مانگی دوو دابەش دەکرێت، گوتیشی: “لە هەولێر چەک و پارە ئامادەیه، ئەمڕۆ فەرمانی دارایی بگاتە گەنجینەکان، دەستبەجێ مووچەکە خەرچ دەکرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.”

زیاتر لە 32 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە و مووچەی مانگانەیان هەیە.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 3ی7ی2021 لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گه‌یاند: “بە ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا 43 ملیار دینار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە، مانگانە ئەوەی خەرج کراوە، زیاتر لە شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.”

دڵخوازەكانتان