وەزارەتی شارەوانی: بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژ ناكرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دواوادەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پیوەری ئاوی ماڵان رادەگەیەنێت و دەڵێ دوای ئەو وادەیە چیدیكە درێژ ناكرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانی  دەلێت:” ئەوانەی پێوەریان نییە بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی بەستنی پێوەر سوودمەند بن، پێویستە هەتا ڕێکەوتی 21ی4ی2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا مافی سوودمەندبوونیان نامێنێت و چیتر بڕیارەکە درێژ ناکرێتەوە.


كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار.
كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.

دڵخوازەكانتان