سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت
فارس عیسا، دەڵێت :” ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوو لا ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
هه‌روه‌ها گوتی: “نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵكو وڵاتانی دۆستیش ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر گرنگه و چاوی زۆریان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بوو”.
ده‌شڵێت: ” رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.