مەسرور بارزانی: بڕیاری 688 ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ئێمە خۆمان حوکمڕانی خۆمان بکەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: “بڕیاری 688ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ئێمە خۆمان حوکمڕانی خۆمان بکەین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردەوە: “بڕیاری 688ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی دا بۆ گەلەکەمان کە لە شاخەکاندا گیریان خواردبوو”.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی خستووەتە روو: “ئەم بڕیارە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی ئێمە خۆمان حوکمڕانی خۆمان بکەین”.

دڵخوازەكانتان