سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ لایه‌نه ‌عێراقیه‌كان: چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بن

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسان له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك له‌ هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت:” ئه‌وه‌ سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌.

له‌ شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌بی سونه‌ وۆركشۆپێكیان ئه‌نجامدا و تێدا داوای ئه‌وه‌یان كرد عێراق په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسای بكاته‌وه‌.

ئه‌نجامدانی ئه‌و وۆركشۆپه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند:” ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و عێراق په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسای ناكاته‌وه‌، هاوكات موقته‌داسه‌در ده‌ڵێت:” ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌ له‌و جۆره‌چالاكیانه‌ بگرێت.

ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و عێراق په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسای ناكاته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە.

ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوا له ‌لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان ده‌كات بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بن که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت :” كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامدانی وۆركشۆپه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارهێناوه‌و به‌لاڕێدا بردوویانه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌و باره‌وه‌ ده‌پێكردووه‌ .

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” ێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن.”

دڵخوازەكانتان