حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ پەنجا تۆن دەرمان بۆ لێقەوماوان ڕەوانەی تورکیا دەكات

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەڕێکردنی دەرمانەکان گوتی: لەسەر  فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ، ئێمە توانیمان پەنجا تۆن دەرمان لە 258 جۆری دەرمان و پێداویستیی تەندروستی کۆ بکەینەوە و ئەمڕۆ بۆ لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیەی بنێرین.

هاوكات مەمەد مەولود، کونسوڵی گشتیی تورکیا سوپاسی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکەی تورکیا یەکەم وڵات بوون بە هانای لێقەوماوانەوە هاتن.

گوتیشی: ئەو بارهەڵگرانەی ئەمڕۆ دەچن ئەو دەرمانانە دەگەیەنن هەر هاوکاری ناگەیەنن، بەڵکوو پەیامی مرڤدۆستی دەگەیەنن و ئەوەش بەلای ئێمەوە گرنگە

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییش دەڵێت :” وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئێستاش ڕۆژانە شەش هەزار ژەمەخۆراکی گەرم دەدرێتە لێقەوماوان.

دڵخوازەكانتان