سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەت، بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت.

سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەر لەمبارەیەوە، كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تویتێكی كردووە و دەڵێت: “بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنمان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.”

دڵخوازەكانتان