سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بە دەرفەت دەزانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی “بڕیارەکە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستانی لە دۆسیەی نەوتدا سەلماندووە، بۆیە ئێستا هەموومان دەتوانین باشتر بگەیەنە چارەسەرێک کە هەمووان تێیدا براوە بن”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-4-2023) لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی (یەک) و (دوو)ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند  “دوای لێکەوتەکانی بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی لە پاریس، دەربارەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئێمە پێمان وایە ئەو بڕیارە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەی نەوت دابنێن”.

 لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا هەر سەبارەت بە دۆسیەی نەوت گوتی “دوای پەسەندکردنی دەستوور، ئێمە بەردەوام  داوای دەرچوونی یاسای نەوت و گازمان کردووە چونکە تەنیا ئەو یاسایە دەتوانێت ماددەی 112ـی دەستوور بە باشی رێکبخات”.

دڵخوازەكانتان