سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 64 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی ”خەبات” پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2023، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی 64 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی ”خەبات” لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی ئەو ڕۆژنامەیە دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی بەئاشكرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

سڵاو و ڕێز…

بە بۆنەی 64 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات)ـەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

ڕۆژنامەی (خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتمانپەروەرانەوە داكۆكیی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.

لە ساڵیادی بەئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2023

دڵخوازەكانتان