پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی گوت: “سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە 2023دەکات.

دوێنێ موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی لیژنەی دارایی کرد و ئەمڕۆش لیژنەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکەی تاوتوێ کرد.

دڵخوازەكانتان