بەرهەم هێنانی نەوت لەكێڵگەی داتشینغ ی چین

گەورەترین كێڵگەی نەوتی وشكانی لە وڵاتی صین بڕی(300)ملیۆن تۆن لەنەوتی خاو لەڕێگەی تەكنەلۆژیاوە دەردەهێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی كۆمپانیەكە ئەمانیش لقێكن لەكۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چین،لە ئێستادا ماوەی 21 ساڵە لەسەر یەك بەرهەمی ساڵانەی نەوتی خاو لە ڕێگەی(نەوتی زیادكراو) لە كێڵگەی داتشینغ 10ملیۆن تۆن زیاترە.

كۆمپانیاكە  لە بەیان نامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا بەرێگەی ئاژنینی كیمایی هەردوو قوناغی یەكەم و دووەم نەوتە یەك دەخرێت دەردەهێنرێت هەروەها كۆمپانیاكە دەڵێت :”  لەقوناغی سێ‌ یەمدا بەرهەم هێنان زیاتر ئەكرێت،كێڵگەی داتشینغ رێژەی ئەم دەرهێنانە لە %14بۆ%20 زیاد دەكات بەپشت بەستن بەتەكنیكەكانی ڕۆنە لاوەكیەكان،وەكۆمپانیاكە پێشبینی دەكات بەهۆی ئەم تەكنەلۆژایەوە یەدەكی خاوی نەوتی دەرهێنراو زیاد بكات بۆ یەك ملیار تۆن.

كێڵگەی داتشینغ دەكەوێتە پارێزگای هیلونغجیانغ وە لەباكوری رۆژهەڵاتی چین.وەبەشداریەكی مەزنی كردوە لەپیشەسازی نەوتی مۆدێرن لەچین و كێڵگەكە 2.5 ملیار تۆن نەوتی خاوی بەرهەم هێناوە لەكاتی دۆزینەوەی ئەم پیشەسازیەدا لەساڵی 1959 وە.داتشینغ لە%40ی كۆی بەرهەمی ناو خۆیی نەوتی وشكانی بەرهەم هێناوە لەماوەی ئەو ساڵانەی كەبەشداری تێدا گردوە.

هیوا ئەحمد

سەرچاوە  China Xinhua News

دڵخوازەكانتان