ئه‌گه‌ر هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌غداى بكردایه‌ نه‌یده‌توانى پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزارى بكات

هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوو كه‌ نه‌وتى فرۆشتووه‌ له‌ داهاته‌كه‌ى مووچه‌ و پرۆژه‌  و خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان و ژێرخانى ئابوورى به‌هێز كردووه‌، پێچه‌وانه‌ى به‌غدا كه‌ هه‌ر ساڵێك یاساى بودجه‌ى نه‌بووبێت ته‌نیا پاره‌ى بۆ مووچه‌ خه‌رج كردووه‌ و هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارى نه‌بووه‌، به‌وه‌ش هه‌رێمى كوردستان باشتر خزمه‌تى كردووه‌ كه‌ خۆى خاوه‌نى داهاتى خۆى بووه‌.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەگەر هەرێم ئەو داهاتە نیشتمانییەی نەبوایە، ئەو بارودۆخەی ئێستەی هەرێم لە رووی ئابووری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش مسۆگەر نەدەکرا ، رەنگە قورسیش بوایە بتوانرێ مووچە بدرێت، هەناردەی نەوتی هەرێم کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کوردستان و دانیشتووانەکەی.

ئەو باسی لەوەش کرد، ئەو داتا و ئامارانەی کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە پارێزگاکانی هەرێم کەمترین هەژاری تێدابووە بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق، بەپێی هەڵسەنگاندنێک ژیان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە سێ وڵاتی دراوسێی هەرێم زۆر باشترە.

بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەگەر ئەو داهاتی نەوتە نەبوایە رەنگە هەرێمیش بەو ئاستەی ئێستەی نەگەیشتبا، عێراق لەو ساڵانەی دواییدا کەمترین یاسای بودجەی هەبووە و تەنیا پارەی بۆ بودجەی تەشغیلی خەرج کردووە، بودجەی وەبەرهێنانی نەبووە، ئەوەتا شارەکانی عێراق گیرۆدەی کەمی خزمەتگوزاری و خراپی ژیان و نەبوونی پرۆژەن لە سایەی نەبوونی بودجە.

به‌و پێیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداوه‌ بودجه‌ى بۆ بهاتبایه دۆخەکە وا نەدەبوو،  زیاتر لە پێنج ساڵە عێراق ته‌نیا سێ یاساى بودجه‌ى هه‌بووه‌ و له‌و ساڵانه‌شى كه‌ بودجه‌ى نه‌بووه‌ به‌پێى یه‌ك له‌سه‌ر 12 پاره‌ی مووچه‌ خه‌رج كراوه‌، واته‌ له‌و ساڵانه‌ ته‌نیا پاره‌ بۆ مووچه‌ خه‌رج كراوه‌ و پاره‌ى پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش به‌غدا پاره‌ى بۆ بناردایه‌ له‌و ساڵانه‌ هیچ پرۆژه ‌و وه‌به‌رهێنانى نه‌ده‌بوو جگه‌ له‌ مووچه‌، ئه‌وه‌ش به‌ راى ئابووریناسان و شاره‌زایان هه‌رێم له‌ فرۆشتنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى خزمه‌تى باشتری كردووه‌ وه‌ك له‌ عێراقێك كه‌ خاوه‌ن داهاتێكى زۆر بووه‌.

دڵخوازەكانتان