ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێكانیەتی

پێشەوا قازی محەمەد ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لە  بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە مەهاباد لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاویدا زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانە بیانییەکان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی، لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتیی بووە. قازی محەمەد زۆری حەز بە تێکەڵاوی لەگەڵ زانایان، کەسایەتییە گەورەکان، کوردە نیشتمانپەروەر و سەرۆک عەشیرەتەکان ھەبووە.

دڵخوازەكانتان