وەزیری تەندروستی: لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا نرخی دەرمانمان داشكاند

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ جۆریەتیی دەرمان کراوە و لە دوایین هەنگاویشدا، “نرخی دەرمانمان داشکاند.”

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان لە کوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: “ئێستا وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگیی ئاسایشی گشتی و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ دەرمانی ساختە و نەشیاو دەكات، هەروەها جۆری دەرمانی گونجاویش ستیکەری کوالێتیی کۆنترۆڵی لێ دراوە، تا خەڵكی بزانن نرخەکەی چەندە و چۆنیش بەکار دێت.”

ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا پرۆسەی چاکسازیی دەرمان بەردەوامە و لە ماوەی ڕابردوودا، هەر دەرمانێک نەگونجاو بووبێ، دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لەوەش هێنانی دەرمان بە ڕێگەی نایاسایی تا کەمترین ئاست کەم بووەتەوە.

وەزیری تەندروستی ڕوونیشی كردەوە، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچووان بۆ جۆریەتیی دەرمان کراوە و لە دوایین هەنگاویشدا، “نرخی دەرمانمان داشکاند.”

د. سامان بەرزنجی باسی بەوەش كرد، جگە لە خاڵە سنووری و فڕۆکەخانەکان، کە بە‌ پسوولەی وەزارەتی دارایی. گومرگ لەسەر دەرمان دانراوە، هەر لایەنێک و لە هەر شوێنێک پارە لە بازرگانانی دەرمان وەربگیرێ، نایاساییە

دڵخوازەكانتان